گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ، هاوکاری چوار ههزار خێزانی هەژار و کەمدەرامەت دەکات، بۆ هەرخێزانێک پاکێجێکی خۆراک و بڕێک هاوکاری دارایی پێشکەش دەکات.
گروپی كۆمپانیاكانی قهیوان بڵاویكردهوه، ئەم هاوکارییە بەشێکە لە بەخشینە بەردەوامەکانی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، کە بە درێژایی ساڵ، وەک بەشێک لە بەپرسیارێتی ئاینی و کۆمەڵایەتی پێشکەشی خەڵکی کەمدەرامەتی دەکات.
ئهوهشی خستوهتهروو، گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، هاوکاری پێشکەشی (١٥) ههزار خێزانی کەمدەرامەت و خەڵکانی کەمدەرامەتی نەخۆش و ئاوارەکان کردووە، ئەم ژمارەیەش تا جەژنی قوربان دەگاتە (١٩) ههزار خێزان.