حکومەتی عێراق دەستی بەسەر دەروازەی ئیبراهیم خەلیلدا گرتووە؟

ئابوری 21/07/2020

Alternate Text

وتەبێژی دەروازەی نێوەدەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە کۆنتڕۆڵکردنی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە دەکات لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.

 

کامی کەمال، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە و باس لەوە دەکەن حکومەتی عێراق دەستی بەسەر دەروازەکەدا گرتووە دوورن لە راستییەوە.

روونیشیکردووەتەوە، ئەم هەواڵانە بێ بنەمان رەتیان دەکەینەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە رابردوودا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆنتڕۆڵکردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی راگەیاند  و لەو چوارچێوەیەشدا هێزێکی تایبەتی دەروازەکانی مەندەلی و  مونزرییە کرد.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا