كازمى: ڕێگە بە زیندووکردنەوەی تایفەگەری نادەین

عێراق 21/07/2020

Alternate Text

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە قەزای تارمیەی سەر بەغداد رایگەیاند، رێگا بەهەڵگیرساندنی فیتنە و تایەفەگەری لە تارمییە نادەن.

مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هێزە چەكدارەكان كاری گەورەیان كردووە لە گەڕان بەدوای شانە نوستووەكانی داعشدا، رێگەش نادەن  فیتنە لە تارمیە و ناوچەكانی تری عیراق دروست ببێت.

وتیشی، کە بەهەموو شێوەیەك بەرەوڕووی ئەوانە دەوەستنەوە كە هەوڵی سەرلەنوێ‌ زیندووكردنەوەی تایەفەگەری ئەدەن.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هێزە سەربازیی و ئەمنییەكان سەركەوتن و پاڵەوانێتی بێوێنەیان لە بەگژداچوونەوەی تیرۆردا بەدەستهێناوە، كە بووەتە جێگەی شانازی سەرجەم رۆڵەكانی عیراق، ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان لەسەرجەم شارەكاندا دەپارێزن.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا