مستەفا کازمی چی بە بەرپرسانی ئێران وتووە؟

عێراق 21/07/2020

Alternate Text

سەرۆک وەزیرانى عێراق و سەرۆک کۆمارى ئیسلامى ئێران، لە دواى کۆبونەوەى نێوانیان کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و جەخت لە پەیوەندییەکانى هەردوولا دەکەنەوە.

مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، عێراق بە پەرۆشە بۆ پەیوەندى لەگەڵ ئێران لەسەر بنەماى دەستوەرنەدان لە کاروبارى یەکترى.

وتیشى: ئێران پێشەنگى وڵاتان بووە لە پشتگیرى کردنى عێراق لە رووبەڕوبوونەوەى تیرۆر.

مستەفا کازمى، روونیشیکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ روحانى باسیان لە چالاککردنى ئەو رێککەوتنانەکرد کە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە هەیە، هەروەها چالاککردنى رێگاى ئاسن لە نێوان ئەو دو وڵاتە لە بەسراوە.

کازمى، روحانى دڵنیاکردەوە کە عێراق رێگە نادات لە سنورەکانییەوە ئێران بکرێتە ئامانج.

لاى خۆیەوە، حەسەن روحانى سەرۆک کۆمارى ئیسلامى ئێران رایگەیاند: کازمى لە دۆخێکى زۆر تایبەتدا ئەو ئەرکەى وەرگرتوە بۆیە هەمو تواناى خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ پشتیوانیکردنى.

وتیشى، هاوکارى عێراق دەبین لە روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا و ئێران ئامادەیە پێداویستییە پزیشکییەکانى عێراق دابین بکات.

حەسەن روحانى باسى لەوەشکرد، دەیانەوێت قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوانیان بەرزبکەنەوە بۆ (٢٠) ملیار دۆلار، ئەوەش لە رێگەى گەشەپێدانى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و ئابورى لە نێوان هەردو وڵات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا