ژمارەیەک توشبووی کۆرۆنا لەهەرێم گیانیان لەدەستدا

کوردستان 21/07/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٢٥٢ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ١٣ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو هەزار و ٤٢١ پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی تووشبووانی ڤایرۆسەکە کراون کە لە ئەنجامدا ٢٥٢ تووشبووی نوێ تۆمارکراون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ١٢٢ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو،  کە ١٣ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا ١١ هەزار و ٣٦١ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، شەش هەزار ١٦٦  تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٤٣٢ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا