وەزیری ناوخۆ: هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێم دەکرێنەوە بەم مەرجە

کوردستان 21/07/2020

Alternate Text

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان هەرێم کارئاسانی زیاتر دەکرێت بۆ هاوڵاتیان.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو سێشەممە ٢١ی تەمموزی ٢٠٢٠ رایگەیاند، ئەمڕۆ ماوەی پێنج کاتژمێر وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی و پارێزگارەکانی هەرێم لەبارەی رێکاری نوێی خۆپارێزی کۆبونەوە و بڕیادرا دەروازەکان بەڕوی هاتوچۆی بازرگانی، نەخۆش و کاری پێویستی هاوڵاتیان کراوەبێت و لەدەروازەکانیش کەرتی تایبەت بە هاوکاری حکومەت پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکات کە دەگەڕێنەوە.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی و پارێزگارەکانی هەرێم بڕیاردرا ئاسانکاری زیاتر بۆ هاتوچۆ نێوان پارێزگاکانی هەرێم بە گشتی و پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەتایبەتی بکرێت، ئەویش لە رێگەی کاراکردنەوەی رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی و سەرپەرشتیکردنی لەلایەن خودی پارێزگاکانەوە نەک وەزارەتی ناوخۆ.

رێبەر ئەحمەد وتیشی، "داوامان لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی کردووە تاوەکو یەکی ئابی ٢٠٢٠، ئامادە بن بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان".

لەبارەی هاتوچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، وەزیری ناوخۆ روونیکردەوە، "هاتوچۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق وەک خۆی دەمێنێتەوە بەڵام ئاسانکاری دەکرێت بۆ هاتوچۆی بازرگانی". ڕاشیگەیاند "بۆ هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێم دەسەڵات دراوە بە پارێزگاکان".

جەختیشیکردەوە، هەرکەسێک پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبێت لەناو فەرمانگەکانی حکومەتدا سزا دەدرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا