تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە دیارە

کوردستان 21/07/2020

Alternate Text

 وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک لە نزیک بەنداوی سەروچاوە دۆزرایەوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بە (BMC) راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک لە نزیک بەنداوی سەروچاوە دۆزرایەوە، کە شوێنەواری چەند فیشەکێک بەجەستەیەوە دیاربووە.

شۆڕش ئیسماعیل روونیشیکردەوە، کەسەکە لە رەگەزی نێرە، ئاسەواری دوو فیشەک بەجەستەیەوە دیارە بەپیی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی ئێمە، لە ئێستا دەیبەین بۆ پزیشکی دادوەری لەوێ توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکرێت.

وتیشی، کەسی کوژراو تەمەنی لەنێوان ٤٥ بۆ ٥٠ ساڵدایە، بەلام تا ئێستا ناسنامەی نازانرێت، لەبەر ئەوەی هیچ پێناسێکی پێ نییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا