زانیاری نوێ سەبارەت بەدەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی كوردستان

کوردستان 21/07/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی ٢٣ی ئەم مانگە فڕۆكەخانەكان بەتەواوی ناكرێنەوە، بەڵکو چاوەڕوانی حكومەتی عیراقین كە هەندێك رێكاری دەركردووە لە ٢٣ی مانگەوە كۆمپانیاكان دەتوانن داوای گەشت بكەن.

ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی (BMC) راگەیاند، "رۆژی ٢٣ی ئەم مانگە فڕۆكەخانەكان بەتەواوی ناكرێنەوە، بەڵكو هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێم رایانگەیاندووە كە تا رۆژی ٢٣ی ئەم مانگە گەشتەكان راگیراون.

ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا، روونیشێکردەوە، :ئەمڕۆ چاوەڕوانی حكومەتی عیراقین كە هەندێك رێكاری دەركردووە لە ٢٣ی مانگەوە كۆمپانیاكان دەتوانن داوای گەشت بكەن، بەڵام تائێستا نەیوتووە ئایا رەزامەند دەبن یان نا.

ئاشراشیکرد، "ئێمەش لەمڕۆوە هەر كۆمپانیایەك داوای گەشت بكات رەزامەندی دەدەین و پاشان رەزامەندییەكە دەچێتە دەسەڵاتی عیراق، ئەگەر ئەوان رەزامەندی بدەن دەتوانن گەشت بكەن، بەڵام لەوە دەچێت ئەم بڕیارە تا كۆتایی ئەم مانگە بخایەنێت و دواتر بڕیاری نوێ دەربچێت، بۆیە چاوەڕێی ئەو بڕیارەین تا بەتەواوی گەشتەكان دەست پێبكەنەوە".

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ماوەی زیاتر لە چوار مانگە گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان راگیراون تەنها رێگا بەگەشتە ناچارییەکان دەدرێت گەشت بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا