حکومەت لەبارەی دامەزراندنی توێژێکەوە هاتە دەنگ

کوردستان 22/07/2020

Alternate Text

لەوەڵامی داواکاری دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم، تایبەت بە دامەزراندنیان، حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە نایانەوێت داواکاری وا ببینن.

 

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک، نوسراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، لە سەرەتای مانگی ئازار و بۆ پاڵپشتی دەرچووانی (یەکەم و دووەم و سێیەم)ـی زانکۆ و پەیمانگەکان، لە رێگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە یاداشتێکمان ئاراستەی حکومەت کرد بۆ دامەزراندنی دەرچوانی ساڵانی (٢٠١٦ تا ٢٠١٨) .

 

روونیشیکردووەتەوە، ئەمڕۆ وەڵامەکەمان بۆ گەڕایەوە کە حکومەت تەنانەت نایەوێت ھیچ داواکارییەکی لەو جۆرەشیان ئاراستە بکرێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا