دوو کەس بە تۆمەتی سواڵکردن دەستگیرکران

کوردستان 22/07/2020

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات دوو ئافرەتیان بە تۆمەتی سواڵکردن و دزیکردن لە ماڵان دەستگیرکردووە.

 

پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، پاش ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە بوونی حاڵەتێكی سواڵ و دزیكردن لە ماڵان، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا و توانرا دوای كەمتر لە كاتژمێرێك دوو ئافرەت بە ناوەكانی (د.ت.خ) و (ك.ع.ع)  دەستگیربکەن.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، ئافرەتەکان لە پاڵ سواڵكردن هەڵدەستان بە ئەنجامدانی تاوانی دزی کردن، بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند كران و درانە دادگا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا