لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سەربازی ١٥ سەربازی کۆڵۆمبی بوونە قوربانی.
میدیاکانی کۆڵۆمبیا بڵاویانکردووەتەوە، هێلیکۆبتەرێکی سەربازی لە جۆری( یو ئێچ ٦٠ بلاک هۆک)، لە کاتی ئەنجامدانی چالاکی سەبازی لە دژی چەکدارا جوداخوازەکانی( فارک) لە ناوچەکانی ئەندیز کەوتووەتە خوارەوە.
ئاشکراشیان کردووە، لە رووداوەکەدا نۆ سەرباز گیانیان لەدەستداوە و شەش کەس بریندار بوون و دوو کەسیش بێ سەرشوێن بوون.
ئیڤاک دۆکی سەرۆکی کۆڵمبیا رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکە و گەڕان بەدوای بێ سەروشوێنەکان دەستیان پێکردووە.