بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ئاشکرای دەکات
شەپۆلێکی گەرما روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و ماوەی هەدفتەیەک دەخایەنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی تەمموز، بەڕێوبەرایەتی
کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردووەتەوە، لە رۆژی هەینی ٢٤ی مانگەوە
شەپۆلێکی گەرما روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت.
ئاشکراشی کردووە، لە پارێزگای هەولێر دەگاتە
٤٧ پلە و لە پارێزگای دهۆک و سلێمانی دەگاتە ٤٥ پلە، هاوکات لە ناوچەکانی گەرمیان
پلەکانی گەرما دەچێتە سەروو ٥٠ پلەوە.