چۆن بزانیت مناڵەکەت گەشەی تەواوە؟

تەندروستی 22/07/2020

Alternate Text

دایکان و باوکان پێویستە لە هەرسەردانێکدا پێوانەی درێژی جەستە یان باڵا و کێش و چێوەی سەری مناڵەکە بکرێت و بخرێتە سەر چارتێکی تایبەت بە گەشە، بۆ زوو دەستنیشانکردنی دواکەوتنی گەشەو باڵا.

پێویستە ئەم پێوانەکردنانە بەشێوەیەکی یەک بەدوای یەک لەلایەن پزیشکەوە ڕێک بخرێت ( واتە بینینەوەی مناڵەکە لە چەند سەردانێکدا.

کاتێک بڕی ئەو وزەیەی مناڵەکە لە شیر یان خواردنەوە وەریئەگرێت وەک پێویست نەبێت ئەوا سەرەتا کێشی دادەبەزێت پاشان کاریگەری دەکاتە سەر گەشەی باڵا و ئینجا چێوەی سەر.

وەرنەگرتنی وزەی پێویستیش بۆ گەشە چەند هۆکارێکی هەیە لەوانە، کەمی وزە بەهۆی نەگونجانی شیریان جۆری خواردنەوەهان نەدان وگرنگی پێنەدانی مناڵ بۆ خواردن، ئەو مناڵانەی کە نەخۆشیەکی درێژخایەنیان هەیە بۆ (نموونە لاوازی دڵ) جەستەیان پێویستی بە بڕێکی زیاتری وزە هەیە بۆ گەشەیەکی تەندروست.

سەرچاوە/ د.تیشك محەمەد
بۆ چارەسەری دواکەوتنی گەشەو باڵا
پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مناڵان

Alternate Text

دوایین هەواڵ

رێگەی کۆیە – دوکان داخرا

کوردستان 45 خولەک پێش ئێستا

تیکتۆک ئەمەشی زیادکرد

هەمەرەنگ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا