زانیاری نوێ لەبارەی کەیسی سێوان قادر و منداڵەکانی ئاشکرا دەکرێت

کوردستان 22/07/2020

Alternate Text

سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە کەیسی سێوان قادر و منداڵەکانی رایدگەیەنێت، هەموو بەڵگەکان سەلمێنەری ئەوەن تۆمەتباری رووداوەکە تاوانبارە و داواش دەکات دادگا بە دادپەروەرانە بڕیار بدات.

 

عەمید سەرکەوت عومەر، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردووەتەوە، لێکۆڵینەوە لە کەیسێکی وەها نەخشە بۆ کێشراو هێندە ئاسان نەبووە و دوبارە ئەنجام دانەوەی هێڵکاری شوێنی رووداو گەڕان بەدوای فاکتەکاندا و سەرلەنوێ ئەنجامدانی کاری تیمی بەڵگەو تاوان لە هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە مشت و مڕێکی زۆری نایەوە.

باسی لەوەشکردووە، پاش گواستنەوەی دۆسیەکە لە چەمچەماڵ و رەوانەکردنی بۆ سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەل تیمی دادوەری و پۆلیس ئەزمەڕ کارەکان بەرەو پێش چونی باشی بەخۆیەوە بینی، تا گەیشتە کۆتایی ماوەیەکی زۆر تێپەڕی بەسەریدا بەهۆی رەوشی ئەوکات و بایکۆتی دەوامی فەرمانگەکان وچەند جارێک رەوانە کردنی پەڕاوەکه بۆ دادگای تەمیز لە هەولێر و سلێمانی.

جەختیلەوەشکردووەتەوە،  هەموو بەڵگەکان گەواهی دەرن بۆ تاوانبارکردنی تۆمەتباروو، دڵنیاشین لە دڵسۆزی و ویژدانی بەرزی دادوەرە بەڕێزەکانی دادگای تاوانەکان زۆر لەوە دڵنیاین کە شەونخونی و ماندوبونی تیمی لێکۆڵینەوە بە زیدە ناڕوات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا