پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی کوشت

کوردستان 22/07/2020

Alternate Text

لە گەڕەکی بنەسڵاوەی شاری هەولێر پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی دەکوژێت و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت.

 

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە BMC راگەیاند،  دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە قەزای دەشتی هەولێر لە بنەسڵاوە، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێندرا و گەیشتنە شوێنی ڕووداو، دوای لێکۆڵینەوەیەکی وورد لە ڕووداوەکە دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بەناوی (هناء حمید لطیف) لەلایەن مێردەکەی بەناوی (ک.ح.ج) کوژراوە.

 

ئاشکراشی کرد، رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە روویداوە.

 

روونیشیکردەوە، ھێزەکانی پۆلیس توانیان لەماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێر تۆمەتبار دەستگیر بکان و بە پێ ی ماددەو(٤۰٥) لە یاسای سزادانی عێراقی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا