خێزانی شاهانەی بەریتانیا ئاهەنگێکی هاوسەرگیریان ئەنجامدا و بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناشەوە بە نهێنی هێشتیانەوە.
کۆشکی بێرمینگهام بڵاویکردووەتەوە، ئەم هەفتەیە شازادە بیاتریس تەمەن ٣١ ساڵ هاوسەرگیری کردووە و لە رۆژی هاوسەرگیریەکەیدا هەمان ئەو عەزی و تاجەی کردبوو کە شازادە ئیلیزابێس لە هاوسەرگرییەکەیدا بەکاری هێنابوو
ئاشکراشیان کردووە، پێشتر بڕیاربووە ئاهەنگێکی گەورە ساز بکەن، بەڵام بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاهەنگەکەی دواخستووە و دواتریش بڕیاریانداوە بە نهێنی و لە چوارچێوەی خێزانەکەیان ئاهەنگەکە بکەن.
شازادە بیاتریس لە ریزبەندی وەرگرتنی تەختی پاشایەتی بەریتانیا پلەی نۆیەمی هەیە.