مونا قه‌هوه‌چی: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان 22/07/2020

Alternate Text

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، مونا قەهوەچی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تەمموز ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان بۆ دیاریکرنی کاتی کۆبوونەوەکان کۆدەبێتەوە.

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، مونا قەهوەچی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان، جێگرەکەی و سکرتێری پەرلەمان کۆدەبنەوە بۆ دیاریکردنی رۆژی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان.

مونا قەهوەچی وتیشی، پێشتر لەسەر ڕاپۆرتی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان نووسراوێک ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرا بەمەبەستی ئامادەبوونی وەزیرەکانی حکوومەت لە پەرلەمان.

قەهوچی ئه‌وه‌شیخسته‌روو، ئێستا حکوومەتی هەرێم وەڵامی نوسراوەکەی داوینەتەوە و ئەو وەزیرانەشی ئامادە دەبن بریتین لە وەزیری ناوخۆ، تەندروستی و پێشمەرگە کە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دێنە پەرلەمان.

سکرتێری پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەبێت دەستەی سەرۆکایەتی کاتی دانیشتنەکە دیاریبکات بۆیە بەهیچ شێوەیەک کۆبوونەوەکە دواناخرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا