نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا تۆمارکرد و لە ئێستادا گەیشتووەتە لوتکەی نرخەکەی، بە جۆرێک ماوەی نۆ ساڵە نرخی زێڕ نەگەیشتووەتە ئەم ئاستەی ئێستای.
لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا هەزار و ٨٥٦ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٩ دۆلار و ٦٩ سەنتە.
هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی:
ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٩ هەزار و ٦٨٨ دۆلار.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٧٧ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٢٢ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٦٠ ھەزار دینارە.