عێراق؛ له‌ رۆژانی جه‌ژندا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نرێت

عێراق 22/07/2020

Alternate Text

لیژنەی باڵای قەیرانەکانی عیراق بڕیاری دا، رۆژانی جەژنی قوربان هاتوچۆ لە تەواوی پاریزگاکانی عیراق قەدەغه‌بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر داوای وەزیری تەندروستیی، لیژنەی باڵای قەیرانەکانی عیراق بڕیاری دا، رۆژانی جەژنی قوربان بەمەبەستی رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاتوچۆ لە تەواوی پاریزگاکانی عیراق قەدەغەبکرێت.

ریاز عەبدول ئەمیر بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی رایگه‌یاند، "وەزارەتی تەندروستیی عیراق داوایکرد قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی بەدرێژایی رۆژانی جەژنی قوربان لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق پەیڕەوبکرێت، ئەم بڕیارەش لەلایەن لیژنەی تەندروستیی و سەلامەتی نیشتیمانی جێبەجێکرا، بە ئامانجی رێگریکردن لەو کارەساتەی کە لە جەژنی رەمەزانی پێشوودا روویدا و دوای هەفتەیەک رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیادیکرد".

وتیشی، "پێویستە هاوڵاتیان خۆیان و خێزانەکانیان بپارێزن و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێبکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا