به‌هۆی بۆردومان و په‌لاماره‌كانی سوپای توركیاوه بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ١٨٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نی بونه‌ته قوربانی و ته‌نها له‌مساڵدا ١٥ یان شه‌هیدبوون.
كامه‌ران عوسمان ئه‌ندامى رێکخراوەکە وتیشی “بەپێی ئامارەکەی رێکخراوی سی پی تی رایگه‌یاند :” لە مانگی 8ی 2015ـەوە تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە 85 هاووڵاتی بەهۆی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان شەهیدبوون و زیاتر لە 95 هاووڵاتی دیکەش برینداربوون، لەو ژماره‌یه‌ش 15 کەسیان تەنها لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2020دا بووە “.
وتیشی "به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی رێكخراوه‌كه‌مان كۆیكردونه‌ته‌وه، له‌مانگی ئابی 2015وه تائێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان و تۆپخانه‌كانی توركیا بونه‌ته‌هۆی شه‌هیدكردنی زیاتر له 85 هاووڵاتی مه‌ده‌نی و برینداركردنی زیاتر له 95 هاووڵاتی دیكه، له‌و 85 هاووڵاتییه شه‌هیده 15 كه‌سیان به‌ته‌نها له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا شه‌هیدبون.
ئاماژەی بەوەشکرد،”هەر بەپێی ئامارەکان دەوڵەتی تورکیا چەندین جار لە هێرشەکانیدا گوند و ناوچەى مەدەنی نشینەکانی بۆردومان و تۆپباران کردووە و بەهۆیانەوە سەدان گوند چۆڵکراون و رووبەرێکی فراوان لە ڕەز و باخی هاووڵاتییان لەناوچوون”.