به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، پێشنوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كارمه‌ندێكی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای شاره‌زور له‌كاتی كاركردندا گیانی له‌ده‌ستدا.
كاره‌بای سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكیدا ئاشكرایكرد، لوقمان لاله سه‌رحه‌د لێپرسراوی هۆبه‌ی چاكسازیی كاره‌بای شاره‌زور راگه‌یاندوه، پێشوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كارمه‌ندێكی كاره‌با ده‌وامی فه‌رمی خۆی نه‌بوه بۆ موه‌لیده‌یه‌كی ئه‌هلی كاری كردوه و له په‌یژه كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، كارمه‌نده‌كه ناوی عه‌لی حه‌سه‌نه و ته‌مه‌نی ٥٢ ساڵه، له ده‌وامی فه‌رمی نه‌بووه، به‌ڵام بۆ موه‌لیده‌یه‌كی ئه‌هلی كاری كردوه.