تارا رەسوڵ: تا ئێستا جوانکاریم نەکردووە، لە جەستەی خۆم رازیم

هەمەرەنگ 22/07/2020

Alternate Text

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ تارا رەسوڵ دەڵێت" تا ئێستا جوانکاریم نەکردووە و لە خۆشم رازیم".

تارا رەسوڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند" تەمەنم 45 ساڵە تا ئێستا هیچ جونکاریەکیشم ئەنجامنەداوە، ساڵی جارێکیش ماکیاژ بەکارناهێنم، سوپاس بۆ خوا زۆر لە جەستەی خۆشم ڕازیم".

ئەوەشی خستە روو" زۆرێك لە بەناو شاجوان و فۆتۆ مۆدێلەکانی ئێستا بە تەمەنێکی کەمەوە زۆر لەخۆیان گەورەتر دەردەکەون، هۆکارەکەشی بەکارهێنانی ئەم هەمو ماکیاژ و جوانکاریەیە کە بۆ لەش و لاریان ئەنجامی دەدەن بێئەوەی بیر لە زیانەکانی بکەنەوە".

وتیشی " من دڵنیام ئەم خانمانە کاتێک دەگەنە تەمەنی ئێمە ئەوکاتە هەست بە پەشیمانی دەکەن، کاتێک لە 45 ساڵی خۆیان وەك پیرێکی 85 ساڵی دەبینن".

تارا ڕەسوڵ لەساڵی ١٩٧٥ لەدایکبووە، نزیکەی ٢٠ ساڵ دەبێت چووەتە دەرەوەی وڵات، یەکێکە لەهونەرمەندە دیارەکانی کوردستان و چەندین بەرهەمی هونەری و ئەلبوومی تۆمارکراو و بڵاوکراوەی هەیە،لە ئێستاشدا ئەندامی پارتی سۆشیال دیموکراتی سویدە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا