ژمارەیەک توشبووی کۆرۆنا لەم شارەی هەرێم چاکبوونەوە

کوردستان 22/07/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتەواوی چاکبوونەتەوە، بەمەش کۆی گشتیی ئەو تووشبووانەی چاکبوونەتەوە گەیشتە ٢٩٣ کەس.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆکدا هاتووە "ئەمڕۆ ٢٢ تەممووزی ٢٠٢٠، هەشت نەخۆشی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتەواوی چاکبوونەتەوە و دوای پشکنین بۆیان رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە".


ئێستا لە سنووری پارێزگای دهۆک تەنیا ٦٤ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا ماون، کۆی گشتیی ئەو تووشبووانەی چاکبوونەتەوە گەیشتە ٢٩٣ کەس.

لە سنووری پارێزگای دهۆک تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا