بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو دەرگای مزگەوتەکان
لە سلێمانی بە روی نوێژخوێناندا بکرێنەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئەوقافی سلێمانی بە (BMC)
راگەیاند، بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو بەشێوەیەکی
فەڕمی دەرگای مزگەوتەکان لە شاری سلێمانی بە روی نوێژخوێناندا بکرێنەوە، تەنها بۆ
پێنج نوێژە فەرزەکە، بەڵام نوێژی هەینی و جەژنی تێدا ئەنجام نادرێت.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، دوای جەژنی
قوربان دەرگای مزگەوتەکان بۆ نوێژی هەینییش دەکرێنەوە، رەوشەکە ئاسایی دەکرێتەوە.