ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و
پارتی.
سەبارەت بەو کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی ئه‌ندامێكى
سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە (BMC) راگەیاند،تا ئێستا هیچ وادەیەک دیارینەکراوە
بۆ کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی ئەوەی دەوترێت لەسەر کۆبونەوەی نێوانیان تەنیا
قسەی راگەیاندنە.
ئاشکراشیکرد، یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکانی پەرلەمان
ناکات، تا کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی نەکرێت، چونکە ناکرێت بمانەوێت چاکسازی
بکەین بەڵام لەدەرەوە ئەو گرژییەمان لەنێواندا بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٠، بەشێک
لە راگەیاندنەکان بڵاویانکردەوە، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌فدى یه‌كێتى و
پارتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ماوه‌ى هه‌شت مانگه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه، چه‌ند
جارێكیش هه‌واڵى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا له میدیاكان
بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام نه‌داوه.