"وەزیرێکمان لێبووه به(موفتی)و دەڵێت "جەژنی قوربان لەبری حەجكردنه"

کوردستان 22/07/2020

Alternate Text

دکتۆر سەید ئەحمەد عەبدولوەهاب پێنجوێنی وەڵامی  وەزیری ناوخۆ دەداتەوە رایده‌گه‌یێنێت، وه زیریكمان لێبووه به(موفتی)و دەڵێت، جه ژنی قوربان له بری حەجكردنه.

دکتۆر سەید ئەحمەد عەبدولوەهاب پێنجوێنی، مامۆستایی ئاینی لە شاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بەداخەوه كە هەموو دووكان و مۆڵ و خەستەخانه و سەرجەم شوێنەکان  كراوەن و جمەیان دێت له خەڵك، تەنانەت قەراخی جادەكانیش پڕن لەوانەی كه عەرەق دەخۆنەوه و عەقڵ و پاره و مافی زیندو منداڵ و ژیان و ژینگەیشیان هه راج دەكەن، كەچی حكومەت و شارەوانیش خزمەتیان دەكەن و بتڵه شكاوەكانیان بۆخڕدەكەنەوه و كەسیش ناڵێت ئەم دیاردانه ترسیان هەیه بووەته شەنەكردنی كۆرۆنا، كەچی تەنها ماڵەكانی خوا داخراون.

ده‌قی نووسینه‌كه‌ی:

 بەداخەوه كە هەموو دووكان و مۆڵ و خەستەخانه و سەرجەم شوێنەکان  كراوەن و جمەیان دێت لەخەڵك، تەنانەت قەراخی جادەكانیش پڕن لەوانەی كە عەرەق دەخۆنەوه و عەقڵ و پاره و مافی زندومنداڵ و ژیان و ژینگەیشیان هه راج دەكەن، كەچی حكومەت و شارەوانیش خزمەتیان دەكەن و، بتڵه شكاوەكانیان بۆخڕدەكەنەوه و كەسیش ناڵێت ئەم دیاردانه ترسیان هەیه بووەته شەنەكردنی كۆرۆنا، كه چی تەنهاماڵەكانی خوا داخراون.

 
خێراخێرا ئاگادارمان دەكەن كه نوێژی جومعه و جەژن ناكرێت!! لەبەر خەتەری كۆرۆنا! له هەمووی سەیرتر وەزیریكمان لێبووه به(موفتی)و دەلێت، جەژنی قوربان لەبری حەجكردنه، دەی مادام حەج نییەو ناكرێت دەبێت نوێژی وتاری جەژنیش نەكرێت!! زۆر حەیف و مەخابنه هەموو شوێنەكان كراوەبن و تەنها ماڵەكانی خوا قەپات و داخراوبن!! لەگەڵ ئەو هەموو هاوار و ناڵەی كه مامۆستایان و نوێژخوێنان دەیكەن و دەیدەین بەگوێی ئەم بەرپرسانەدا، كەچی خاوێنترین جێگاو پاكوتەمیزترین توێژن كه نوێژخوینانن مافی ئەوەیان نییه كه لەدەرگای خوا بدەن، تاخوا ئەم بەڵایه لەسەر ئەو خاك و خەڵكه لابات، انالله وانا الیه راجعون! هیوادارم لەمه زیاتر رەزای خۆیان لای خواو دۆستەكانی تاڵ نەكەن و، چاوێك بخشێننەوه به بڕیارەكانیاندا!

دکتۆرسیداحمدعبدالوهاب پێنجوێنی
2020-7-22

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا