هاوسەرۆكی یەكێتی: چەقی ململانێی سیاسیمان دێنینه‌ هەولێر

کوردستان 23/07/2020

Alternate Text

هاوسەرۆكی یەكێتی لە پارێزگای هەولێرەوە رایگەیاند، بەڵێنمانداوە بەئێوەو خوێنی شەهیدەكانتان، یەكێتی شێوازی سیاسیەتكردنی دەگۆڕێت، چەقی ململانێی سیاسیمان دێنێنەوە هەولێر، ململانێی سیاسی دەبێت لە دهۆك و زاخۆش بێت.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردتان لەكاتی دانانی بەردی بناغەی خوێندنگەیەكی بنەڕەتی لەگەڕەكی شەهیدانی شاری هەولێر وتارێكی پیشكەشكردو رایگەیاند، شەرەفێكی گەوەیە لەبەردەم ئێوەی گەورەدا، شاری قەڵاو منارەدا، ئەو شارەی بەخوێنی رۆڵەكانی ئێوە ئازاد كراو رۆڵەكانی ئێوە بوون خوێنی خۆیان بەخشی بەخاك و نیشتمان بوەستین.

هاوسەرۆكی یەكێتی راشیگەیاند، ئێوەی كەسوكاری شەهیدان قەڵاو منارە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی ئەو دۆخەی روبەڕووی یەكێتی بوویەوە زۆر ئازارمان خستوەتە دڵی ئێوە، وەك ئەو كاتە برینەكانمان كولاندنەوە كە كاتێك كوڕو براكانتان لەدەستدا.

راشیگەیاند، بەڵێنمانداوە بەئێوەو خوێنی شەهیدەكانتان، یەكێتی شێوازی سیاسیەتكردنی دەگۆڕێت، چەقی ململانێی سیاسیمان دێنێنەوە هەولێر، دەبێت هەولێر چەقی ملاملانێی سیاسیمان بێت، ململانێی سیاسی دەبێت لەدهۆك و زاخۆ بێت.

وتیشی، بنكەیەكی تەندروستی گەورە بۆ پێشمەرگە‌و كەسوكاری شەهیدان لە هەولێر دەكەینەوە



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا