رۆیتەرز: تورکیا دەیەوێت جەنگ دژی پەکەکە بباتە ناو قوڵای خاکی هه‌رێم و عێراقه‌وه‌

جیهان 23/07/2020

Alternate Text

ئاژانسى رۆيتەرز رایگەیاند، توركيا دەیەوێت بنكەى سەربازى زياترى كاتى بۆ رووبەرووبوونەوى پەکەکە لە هەرێمى کوردستان دروستبکات.

لەوبارەیەوە چەند بەرپرسێكى باڵای توركيا بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە،  تورکیا شەڕەکانى لە دژى پەکەکە لە خاکی هەرێم چڕکردووەتەوە، تورکیا بە ستراتیژێکی نوێ دەیەوێت شەڕ دژی پەکەکە بباتە ناو قوڵایی خاکی هەرێم، کە پێکدێت لە دروستکردنی بنکەی سەربازی کاتی و بەکارهێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان .

رۆیتەرز بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا و بەکارهێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە هاوسەنگی هێز لە بەرژەوەندی تورکیادایە، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا دەستی دەگات بەو شوێنانەی کە پێشتر بە سەختی دەیتوانی پێی بگات .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئۆپراسیۆنی ئەم دواییەی ئەو وڵاتەدا، هێزەکانی تورکیا بە قوڵایی ٤٠ کیلۆمەتر هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمەوە و زیاتر لە ٣٠ بنکەی سەربازی کاتی نوێیان داناوە.

راشیانگەیاندووە، دەیانەوێت سەرچاوەى هەڕەشە لەو ناوچانە ببڕن بەرامبەر بە تورکیا و رێگرى لە دزەکردنى گەریلاکانى پەکەکە لە هاتنە ناوەوەیان بۆ تورکیا بکرێت. 



بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمیش کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت بە رۆیتەرزی وتووە، بەهۆی بێدەنگی بەغداوە، ئێمەش ناچاربووین بێدەنگی هەڵبژێرین، چونکە نامانەوێت گرژی لەگەڵ تورکیادا دروستبێت .

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا