جۆبایدن، كاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەکاتی قسەکردن بۆ بژاردە و سەرکردە موسڵمانەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد ئەو گرنگی بە ئایینی ئیسلام دەدات.
جۆبایدن لهكاتی وتارهكهیدا فهرمودهیهكی پێغەمبەری ئیسلامی دووبارەکردەوە كه دهڵێت، "هەرکەسێک لە ئێوە کە خراپەیەکی بینی، با بە دەستی بیگۆڕێت، ئەگەر نەشیتوانی با بە زمان بیگۆڕێت، ئەگەر ئەوەشی نەتوانی با بە دڵ بیگۆڕێت".
وتیشی، خۆزگە لە ئەمریکاش لە قوتابخانەکاندا وانەی فێربوون سەبارەت بە بیروباوەڕی ئایینی ئیسلام بخوێنرێت، بایدن داوای لە موسڵمانەکانی ئەمریکا کرد هاوکاری بن لە سەرکەوتن بەسەر ترەمپدا.
هاوكات به موسڵمانانی ئهمریكای راگهیاند، دەمەوێت لەگەڵ ئێوەش بە هاوبەشی کاربکەم و رێگە خۆشبکەین دەنگی ئێوەش ببیسترێت و بەشداربن لە پرۆسەی بڕیارداندا لەپێناو دووبارە بونیادنانەوەی ئەمریکا .
بایدن باسی لە ستەمی ترەمپ کرد لە قەدەغەی خەڵکی وڵاتانی زۆرینە موسڵمان بۆ ناو ئەمریکا و بۆ باسکردنی ئەو ستەمە، بۆ بانگهشه فەرموودەیەکی محەممەد پێغەمبەری ئیسلامی دووبارەکردەوە کە دەڵێت، "هەرکەسێک لە ئێوە کە خراپەیەکی بینی، با بە دەستی بیگۆڕێت، ئەگەر نەشیتوانی با بە زمان بیگۆڕێت، ئەگەر ئەوەشی نەتوانی با بە دڵ بیگۆڕێت".