له ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٠ ئاگر له ماڵی كوردێكی دانیشتوی شاری ماركهامی وڵاتی كه‌نه‌دا كه‌وته‌وه، به‌و هۆیه‌وه منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵیان گیانی له ده‌ستدا، ئه‌مڕۆش منداڵێكی دیكه‌ی ئه‌و خانه‌واده‌یه به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتاویه‌كه‌یه‌وه گیانی سپارد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (BMC)، دوای ئه‌وه‌ی له ٢٠ی ئایار، ئاگر له ماڵی خێزانێكی كوردی دانیشتوی كه‌نه‌دا كه‌وته‌وه بووه هۆی له ده‌ستدانی منداڵێكی و ئه‌مڕۆش منداڵێكی دیكه‌ی هه‌مان خانه‌واده گیانی سپارد.
کەسوکاری تاهیر حەمەساڵح اوكی منداڵه‌كان بڵاویانکردووەتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-07-2020، کوڕێکی دیکەیان بە ناوی (ژیر) کە تەمەنی شەش ساڵەو کوڕی بچووکی ماڵەکەیە، بەهۆی سەختیی برینەکەی و خراپیی باری تەندروستی گیانی لەدەستداوە.
له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا رێكه‌وتی ٢٠ی ئایار، پۆلیسی كه‌نه‌دا بڵاویكرده‌وه، پۆلیسی ئەو ناوچەیەی کەنەدا رایگەیاند، گوێیان لە دەنگی تەقینەوە بووە و گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بینیویانە سێ کەس بریندارن و ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە.
به‌ڵام دوو منداڵی ئه‌و خانه‌واده‌یه تا ئێستا گیانیان له ده‌ستداوه، یه‌كه‌م منداڵی ناوی ئارای ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ بوو كه به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتاویه‌كه‌یه‌وه گیانی سپارد.