قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه هاوبه‌شه‌كان رۆحییه‌تی یه‌ك تیمیی له‌كاركردندا به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن و ده‌شڵێت: قورسترین بڕیار داخستنی شوێنێكه به‌ڵام له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ناچارین جێبه‌جێی بكه‌ین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له دیوانی قائیمقامیه‌ت له‌گه‌ڵ تیمه نوێكانی لیژنه هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبوه‌وه و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند، لیژنه هاوبه‌شه‌كان رۆحییه‌تی یه‌ك تیمیی له‌كاركردندا به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن و هه‌مو شه‌ش مانگ جارێك ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردادێت، ئه‌ندامه نوێكان درێژه پێده‌ری كاره‌كانی ئه‌ندامانی پێشوی لیژنه‌كانن كه ئه‌ركێكی نیشتمانی و خزمه‌تێكی گه‌وره پێشكه‌ش به هاوڵاتانی شاره‌كه‌ده‌كه‌ن.
وتیشی، ئامانجی سه‌ره‌كی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سزادان یان داخستنی شوێنه‌كان نییه، به‌ڵكو گه‌یشتنه به ئاستێكی باش له پابه‌ندبونی خاوه‌ن شوێنه‌كانه به رێنماییه‌كانی كاركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كان بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتییان دڵنیابن له كڕین و به‌كارهێنانی ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له‌لایه‌ن بازرگان و دوكانداره‌كانه‌وه پێی ده‌فرۆشرێت.
وتیشی، كار و خزمه‌تكردنی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و سه‌رجه‌م چینوتوێژه‌كانی شاری سلێمانییه‌وه جێگه‌ی رێز و ده‌ستخۆشییه، بۆیه ده‌ستخۆشی بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌ساڵی (٢٠٠٧)ه‌وه لیژنه‌كانیان دروستكردوه یان وه‌ك ئه‌ندامانی لیژنه‌كان كاریانكردوه.
رونیكرده‌وه، به‌پێی به‌دواداچون لیژنه‌كان به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان كه‌مته‌رخه‌میی خاوه‌ن شوێن و ئه‌وكه‌سانه‌یه كه كاری تێداده‌كه‌ن نه‌ك چاوچنۆكی، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری شوێنه‌كان پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنن ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كان و پێدانی رێنمایی كاركردنه به‌خاوه‌ن شوێنه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه هاتوه‌ته بون.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاوات محه‌مه‌د، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، وه‌ك قائیمقامی سلێمانی قورسترین بڕیار بۆ من داخستنی شوێنه‌كه، چونكه ئامانجی كاركردنه‌كانمان زیان گه‌یاندن نییه به هیچ كه‌سێك به‌ڵام له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان ناچارین جێبه‌جێی بكه‌ین.