جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، بە نوسراوێکى فەرمى بانگهێشتى پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبوونەوەى پەرلەمان لە رۆژى یەکشەممە.
لە نووسراوێکی فەرمیدا كه واژۆی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لەسەرە، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (6)ی ساڵی 2020 بۆ درێژكردنه‌وه‌ى وه‌رزی به‌هاره له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى ڕۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 26/7/2020 بەڕێوە دەچێت.
لە بەشێکی دیکەی بانگهێشتنامەکەی پەرلەماندا هاتووە، " ئاماژه به نووسراوی په‌رله‌مانی كوردستان به واژۆی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان ژماره (1200) له 16/7/2020 كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه، كه تیایدا ئاماژه به ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان كراوه له ڕێكه‌وتی (26، 27، 28/7/2020)، بڕیارمان دا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى ڕۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 26/7/2020 تكایه له كاتی دیاریكراودا ئاماده بن".