حكومهتی ئۆكرانیا بڕیاریدا ڤیزا لهسهر چهند وڵاتێكی عهرهبی ههڵبگرێت.
محەمەد رواندزی رۆژنامەنووسی نێودەوڵەتی به (BMC) راگهیاند، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو ئۆکرانیا ڤیزای ئەلکترۆنی بۆ٥٢ وڵاتی جیھان ناساند ، لەئێستاشدا لەبڕیارێکی نوێدا کە ڤلادیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکڕانیا واژۆی لەسەرکردووە بڕیاردا ڤیزا لەسەر چەند وڵاتێکی عەرەبی ھەڵبگیرێت.
ئهوهشی ئاشكراكرد، وڵاتە عەرەبیەکانیش بریتین لە(سعودییە و بەحرەین و کوێت وعومان) بەڵام بەومەرجەی تەنھا ٩٠ رۆژ رێگەپێدراوە لەسەرخاکی ئۆکرانیا بمێننەوە .
ئهمه لهكاتێكدایه ئۆکرانیا ئامانجی لەم بڕیارە بەرەو پێشەوبردنی کەرتی گەشتیاریە وەک لایەنێکی ئابووری گرنگی ئۆکرانیا، ناوبراو ئاماژە بەوەدەکات، بەپێی زانیاریەکان چاوەڕێدەکرێت ئۆکرانیا لەئایندەدا ڤیزا لەسەرچەند وڵاتێکی تریش ھەڵبگرێت