Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پێدانی كاره‌با به‌ هاوڵاتییان زیاد ده‌كات

کوردستان

بینراو 242

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، لەچوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و بەرهەمهێنانی كارەبا، سبەی رێكەوتی ٢٤/٧/٢٠٢٠ كاتژمێر شه‌ش ی بەیانی بۆ ماوەی تەنیا سێ بۆ چوار كاتژمێر بڕی ٢٠٠ مەق مەق بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرۆمۆڵ كەم دەكات.

وه‌زاره‌تی كاره‌با روونیشیكرده‌وه‌، ئەمەش بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆسەی تەكنیكی زیادكردنی غاز و دواتر رەوشەكە ئاسایی دەبێتەوە و ١٠٠ مێگاوات كارەبا زیاد دەبێت و كاریگەریی لەسەر زیادبوونی  ماوەكانی پێدانی كارەبا دەبێت .

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، وەزارەتی كارەبا بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ بنیاتنانی ژێرخانی كارەبا و زیادكردنی ماوەكانی پێدانی كارەبا بەتایبەتی لەم وەرزەی هاوین دا بۆ ئەوەی بەپێی تواناو بەباشترین شێوە خزمەتی هاونیشتمانیان بكات. 
 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP