عێراق؛ زیاتر له‌ دوو هه‌زار توشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

عێراق 23/07/2020

Alternate Text

وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا زیاتر لە دوو هەزار توشبوو چاکبوونەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق  لە راگەیەنراوێکدا ئاشكرایكرد، دوو هەزار و ٣٦١ کەس لە عێراق  توشى کۆرۆنا بوون و ٨٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی،  دوو هەزار و ٢٥٨ توشبووى کۆرۆنا لە عێراق  چاکبوونەوە.

تا ئێستا، ١٠٢ هەزار و ٢٢٦ کەس لە عێراق  توشى کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە، ٦٩ هەزار و ٤٠٥ کەس چاکبوونەته‌وە  .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا