ئه‌ندامێكى یه‌كێتى زانایانى ئیسلامى رایگەیاند، بڕیاره له یه‌كى ئاب ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان بكرێنه‌وه به‌ڵام ئێمه داوامان له وه‌زاره‌ته‌كانى ته‌ندروستى و ئه‌وقاف و ناوخۆ كردووه مزگه‌وته‌كان بۆ جه‌ژنى قوربان بكرێنه‌وه تاوه‌كو نوێژ خوێنان بتوانن مه‌راسیمى جه‌ژنى قوربان له مزگه‌وتاندا ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌حمه‌د شافیعى ئه‌ندامى یه‌كێتیى زانایانى ئیسلامى به (BMC) راگه‌یاند، موسڵمانان ساڵانه دوو جه‌ژنى فه‌رمیان هه‌یه ئه‌ویش جه‌ژنى قوربان و جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه ساڵانه له‌و دوو بۆنه‌دا مه‌راسیمى تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه جه‌ژنى قوربان و حاجیانن هیچ یوه‌ندییه‌كان پێكه‌وه نییه چونكه حاجى له فه‌ریزه به‌جێهێنانى حه‌جه كاتێك جه‌ژن ده‌كرێت .
وتیشى، ئه‌و كه‌سه‌شى ده‌ڵێت به‌هۆى نه‌بوونى حاجیه‌وه ئه‌مساڵ مه‌راسیمى جه‌ژن ناكرێت، پێمانوایە هه‌ڵه‌یە ئه‌و دوو شته هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان نییه، له ساڵانى نه‌وه‌ده‌كان زیاتر له 3 ساڵ حاجیانى كوردستان نه‌یانده‌توانى سه‌فه‌رى حه‌ج بكه‌ن و هه‌موو مه‌راسیمه‌كانى جه‌ژنیش وه‌ك خۆى ئه‌نجام ده‌درا.
له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كانه‌وه ئه‌حمه‌د شافیعى وتى، تاوه‌كو ئێستا ئه‌وه‌ى راگه‌یه‌ندراوه به فه‌رمى بۆ جه‌ژنى قوربان هیچ مه‌راسیمێك به‌ڕێوه ناچێت، به‌ڵام ئێمه داوامان له وه‌زاره‌ته‌كانى ته‌ندروستى و ئه‌وقاف و ناوخۆ كردووه مزگه‌وته‌كان بۆ جه‌ژنى قوربان بكرێنه‌وه تاوه‌كو نوێژخوێنان بتوانن مه‌راسیمى جه‌ژنى قوربان له مزگەوتەکاندا ئه‌نجامبده‌ن تاوه‌كو ئێستا هیچ وه‌ڵامێكمان وه‌رنه‌گرتووه له‌و باره‌یه‌وه.