وەزیری دەرەوەی فینلاند گەیشتە هەرێمی کوردستانو لەلایەن شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ پێشوازی لێکرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/7/23 کاتژمێر 6:00 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ پێککا هاڤیستۆ وەزیری دەرەوەی فینلەندا کۆدەبێتەوە.
پێککا هاڤیستۆ لە ساڵی 2019ـەوە، وەزیری دەرەوەی فینلەندایە و سەر بە پارتی گرین لیگە کە گەورەترین پارتی سیاسی فینلەندایە.