لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جهیان ئەو پرسیارەی زانایانی توشی سەر سوڕمان کردووە، ئایا ئەوئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون بێ ئەوەی بزانن کەسانی دیکە تووش دەکەن؟
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە لە ژێر ناونیشانی( بڵاوکەرەوە بێ دەنگەکان) مەبەست لێی ئەو کەسانەیە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان بەڵام هیچ نیشانەیەکیان نییە و لەگەڵ ئەوەش خەڵکی دیکە تووش دەکەن، هاوکات باس لەوە حاڵەتانە دەکات کە لە جیهاندا روویانداوە لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
رۆژنامەکە باسی لەوەکردووە، هۆکاری گەیاندنی ڤایرۆسەکە لە وڵاتی چینەوە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا لە ئافرەتکی توشبووەوە بوو بێ ئەوەی هەست بکات هیچ نیشانەیەکی هەیە.
جگە لە چەندین نموونەی دیکە کە لە وڵاتانی دیکەی جیهان روویانداوە.
بە گوێرەی ئامارەکان لە کۆی ١٠ کەس لە هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا چوار کەسینان هیچ نیشانەیەکیان نییە، لەگەڵ ئەوەشدا لە توانایاندایە چەندین کەس تووش بکەن.
دکتۆر ئیریک توبۆل، سەرۆکی پەیمانگەی سکریبس بۆ توێژینەوە باسی لەوەکردووە، رەنگە ڤایرۆسەکە بۆ هەندێک کەس بکوژ بێت، بەڵام ٤٠٪ ئەوانەی تووش دەبن نیشانەیان نییە، بەڵام پێویستە واز لە کەللە رەقی بهێنن و واز لە خۆکەرەنتین کردن نەهێنن.
لەگەڵ تۆمارکردنی ٥٨٠ هەزار حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسەکە و لابردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە هەندێک وڵات ، زانایان ترسیان لە دووبارە زۆربوونەوەی حاڵەتەکانەوە هەیە ئەویش بەهۆی بڵاوکەرەوە بێدەنگەکانەوە.
لەگەڵ ئەوەی لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان لێکۆڵینەوەکان بەردوامن بۆ وەرگرتنی زنایری تەواو لەبارەی ڤایرۆسەکە بەڵام تا ئێستا هیچ شتێک نەگەیشتووەتە خاڵی کۆتایی.
شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵێن، لەم کاتەدا تەنها ڕێگەی خۆپارێزی بەکارهێنانی ماسکە، چوونکە ڤایرۆسەکە بە پلەی یەکەم بەهۆی پڕژەی دەم و لووتەوە دەبێت.