باوک و کوڕێکی کوردی دانیشتووی وڵاتی سویسرا چەند رۆژێکە ونبوون و پۆلیسیش داوای هاوکاری دەکات.
پۆلیسی ناوچەی زووگ لە سویسرا بڵاویکردووەتەوە، هەڵمەت عەلی تەمەن ٣٦ ساڵ و کوڕە چوار ساڵەکەی بە ناوی ئانی لە رێککەوتنی ٢٧ی حوزەیرانەوە ون بوون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە نییە.
پۆلیس داوای لە هاوڵاتیان کردووە هەر کەسێک زانیاری لەبارەیانەوە هەیە، پێیان رابگەیەنێت.
هاوکات روونیشیانکردووەتەوە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکە بە دوایاندا دەگەڕێن.
بە گوێرەی زانیارییەکان هەڵمەت خەڵکی هەرێمی کوردستان بووە و نیشتەجێی وڵاتی سویسرا بووە.