سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی هەفتەی داهاتووی بڵاوکردەوە، ئاشکرای کرد بەشێکی تایبەت دەبێت بە بڕیاردان لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی سۆران عومەر.
بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو ٢٦ی تەمموز پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی ئاسایی خۆی بەڕێوەببات، لە راگەیەندراوێکیشدا بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە ئاشکرا کرا.
بڕیارە بەرنامەی یەکەمی کاری کۆبوونەوەکە تایبەت بێت بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاساکانی (له ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان)، پێشنیازی یاسای (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی شوێنه‌وارو كه‌له‌پوور له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق)، پێشنیازی یاسای (ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق).
هاوکات بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (سۆران عمر سعید) له‌ئه‌ندامیه‌تیی په‌رله‌مان.