بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان فڕۆکەخانەکانی هەرێم تا یەکی ئەیلول ناکرێنەوە.
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە BMC راگەیاند، بە بڕیاری حکومەتی هەرێم فڕۆکەخانەکانی هەرێم(هەولێر-سلێمانی) تا یەکی ئەیلول گەشتەکانیان دەست پێناکەنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، گەشتە ئاسمانییەکان لە چوار فڕۆکەخانەی عێراق دەستیان پێکردووەتەوە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی رێککارە خۆپارێزییەکان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا فڕۆکەخانەکانی (سلێمانی و هەولێر) دەستیان بە گەشتەکانیان نەکردووەتەوە.
لە ١٧ی ئازاری ئەمساڵەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی عێراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە وەستاون.