لەم پارێزگایەی هەرێم ژمارەیەکی زۆر توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

کوردستان 23/07/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک رایدەگەیەنێت کۆی ئەو کەسانەی لە پارێزگاکە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێپەڕاندووە گەیشتووەتە ٣٠٠ کەس.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک، راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرای کردووە، حەوت توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەیان رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

ئاشکراشی کردووە، کۆی ئەو کەسانەی ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە گەیشتووەتە ٣٠٠ کەس.

تا ئێستا ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک گەیشتووەتە ٣٦٨ توشبوو و لە ئێستاشدا تەنها ٦٨ تووشبوو لە نەخۆشخانەکاندا ماون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا