لە هەڵمەتێکی هێزەکانی دژە تیرۆری سلێمانی و دژە تیرۆری عێراق، دوو چەکداری داعش لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکران.
ليوا يەحيا رەسوڵ، وتەبێژى سەركردەى گشتیى هێزە چەكدارەكانى عێراق بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکی هاوبەشی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق و دژە تیرۆری سلێمانی، لە شاری کەرکوک دوو چەکداری داعش دەستگیرکراون.
روونیشیکردووەتەوە، یەکێک لە چەکدارەکان دەستی لە کوشتارگەی سپایکەردا هەبووە.