"کازمی ئامادە نەبووە چاوی بەم بەرپرسەی ئێران بکەوێت"

عێراق 23/07/2020

Alternate Text

سایتێکی ئێرانی ئاشکرای دەکات، مستەفا کازمی لە میانەی سەردانە دوو رۆژییەکەی بۆ ئێران رەتیکردووەتەوە چاوی بە فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بکەوێت.

 

سایتی ئاوا تودەی ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، لە میانەی سەردانە دوو رۆژەییەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران رەتیکردووەتەوە چاوی بە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بکەوێت.

هاوکات سایتەکە ئاشکراشی کردووە، کازمی داوایەکی خامەنەیی بۆ تەحویلکردنی  شەش ملیار دۆلاری بلۆککراوی وڵاتەکەی لە عێراق رەتکردووەتەوە و بە بیانووی ترسی لە سزاکانی ئەمریکا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا