زیادتر لە شەش هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

کوردستان 23/07/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت زیادتر لە شەش هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوی ئەمڕۆیدا ئاشکرای کردووە، ٢٤٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە.

ئاشکراشی کردووە، ١٥٩ کەسیش چاکبوونەتەوە و ١١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی تەندروستی تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە شەش هەزار و ٤٦٨ کەس.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا