حکومەتی هەرێم وەڵامی پەرلەمانی دایەوە

کوردستان 23/07/2020

Alternate Text

حوکمەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە سێ وەزیر ئامادەی کۆبوونەوەی هەفتەی ئایندەی پەرلەمانی کوردستان دەبن.

بە گوێرەی نوسراوێکی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە، هەریەک لە وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد ئامادەی دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەبن.

ئەم نوسراوە لە وەڵامی داوایەکی سەرۆکایەتی پەرلەمانە بۆ ئامادەبوونی ئەو وەزیرانە لە کۆبوونەوەکەی رۆژی یەکشەممە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا