حکومەتی یۆنان هۆشداری دەداتە تورکیا و رایدەگەیەنێت چی پێویست بێت بۆ پاراستنی سەروەری خاکەکەیان دەیکەن.
ئاژانسی ئەسیۆشەیتد پرێس بڵاوتیکردووەتەوە، ستیلیۆس بیتاس، وتەبێژی حکومەتی یۆنان رایگەیاندووە فراوانخوازییەکانی تورکیا شکاندنی سەروەری خاکی یۆنانە بە ئاشکرا.
ئاماژەشی بۆ ئەوە کردووە، بە دڵنیاییەوە ئەو رەفتارانە قبوڵ ناکەن و هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی سەروەریان دەیکەن.
ئەم وتانەی وتەبێژەکەی حکومەتی یۆنان لە کاتێکدایە، تورکیا پلانی هەیە پشکنینی سامانە سروشتییەکانی نەوت و غازی سروشتی دوورگەیەکی یۆنانی لەخۆرهەڵاتی دەریای ناوەراست بکات.
پێشتریش ئیمانیۆل ماکرۆن داوایکردبوو لەبەرامبەر ئەو رەفتارانەی سزای تورکیا بدرێت.