ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان قەزای چەمچەماڵ و تەکیەدا منداڵێک گیانی لەدەستداو کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
شەریف رەحیم، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر هەشتی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵانیان، هێنایە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو کە لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی چەمچەماڵ تەکیە گیانی لەدەستدابوو.
روونیشیکردووەتەوە، لە هەمان رووداودا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە برای منداڵەکەیە بە برینداری گەیاندوویانەتە نەخۆشخانە.