بڕیارە سبەی لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا گەورەترین مەراسیمی نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئایا سۆفیا بەڕێوە بچێت و ئامادەکارییەکانیش بۆ ئەو مەبەستە دەستیان پێکردووە.
محەمەد رەواندزی، رۆژنامەنووسی نێودەوڵەتی بڵاویکردووەتەوە، سەرجەم شەقام وکۆڵانەکانی دەوروبەری ئایاسۆفیاوھێڵی ترامای لەوناوچەیە و ھاتووچۆی ئۆتۆمبێل قەدەغەکراوە و لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە گیراوە و چەندین خاڵی پشکنین دانراوە.
ئاشکراشی کردووە، لەئێستاوە ژمارەیەکی زۆر لەھاوڵاتیان وسەدان کەس لە ھێزە ئەمنیەکان وئۆتۆمبێلی سەربازی بردراونەتە ناوچەکانی ئەمێنینۆ و گوڵھانە و سوڵتان ئەحمەد وبایەزید.
باسی لەوەشکردووە، ژمارەیەکی زۆر لەھاوڵاتیان بەپیادە بەرەو ئایاسۆفیا ئەڕۆن بۆبینینی ئامادەکاری ڕێوڕەسمەکە.