لاهور شێخ جەنگی لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە هاتە دەنگ

کوردستان 23/07/2020

Alternate Text

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، نیگەرانی حیزبەکەی دەگەیەنێتە کونسوڵی تورکیا لە هەولێر لەبارەی هێرشەکانی بۆ خاکی هەرێم.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە هەولێر، پێشوازیم کرد لە کونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، لەو دیدارەدا دوا گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکەم تاوتوێکرد.

ئاشکراشی کرد، نیگەرانییەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانم گەیاندە کونسوڵی تورکیا لە بارەی ئەو لەشکرکێشی و پەلامارەی دەکرێتە سەرسنورەکانی هەرێمی کوردستان، كه‌ یه‌كێكیان هێرشێکی ئاسمانی بوو بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر کونە ماسی، کە ناوچەیەکی گەشتیارییە و جێگای هیچ چالاکییه‌كی سه‌ربازی و مەیدانی سیاسی نییە.

روونیشیکردووەتەوە، هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوری عێراق دا هەرێمێکی فیدرالییە و دەبێت ئەو پێگە دەستورییە بپارێزرێت، ئێمەش وەک یەکێتی ڕێز لە سنوری هاوبه‌ش و بنه‌مای درواسێیەتی باش دەگرین، ئەمەش لەپێناوی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولا دەبێت. کونسوڵی تورکیا تێگەیشتنی بۆ نیگەرانییەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی دەربڕی و بەڵێنیدا لەڕێگای کەناڵە دیپلۆماسییەکانی خۆیانەوە ئەو نیگەرانیانە بگەیەنن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا